عێڕاق

قاسم عەرەجی لەگەڵ نوێنەری ناتۆ لە عێراق کۆ بووەوە

نها نیوز - هەواڵەکان

قاسم عەرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، لەگەڵ فەرماندەی نوێنەرایەتی ناتۆ لە عێراق، لیوا لۆکاس شوێنێرس و شاندی یاوەری کۆبووەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، نووسینگەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، لە میانی کۆبوونەوەی نێوان قاسم عەرەجی و لۆکاس شوێنێرس، کۆمەڵێک فایلی بەرژەوەندی هاوبەش گفتوگۆیان لەسەر کراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، عەرەجی جەختی لە "گرنگی کارکردن بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانی مەشق و ڕاهێنانی بەرگری و ناوخۆ و پەرەپێدانی فایلی ئاسایشی ئەلیکترۆنی بۆ گەیشتن بە پێداویستییەکانی عێراق" کردووەتەوە. 

2024-12-29
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.