ژمارەیەکی زۆر لە ئەفسەر و كارمەند لەسەر دۆسیەی گەندەڵی دەركران
نها نیوز - هەواڵەکان
لەسەر دۆسیەی گەندەڵی لە عێراق زیاتر لە سێ هەزار ئەفسەر و كارمەند دەركران.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرایکردووە، بەهۆی تێوەگلان لەسەر کاری گەندەڵی زیاتر لە سێ هەزار ئەفسەر و كارمەند لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە.
میقداد میری وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، لە سەرەتاى ساڵی 2024وە، تا ئیستا نزیكەی 15 هەزار دۆسیەی گەندەڵیی و سەرپێچی لەسەر ئەفسەر و كارمەندەكانمان تۆماركراوە، بەوهۆیەوە زیاتر لە سێ هەزار كەسیان لە خزمەت دەركراون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، 14 هەزار و797 دۆسییە لەسەر ئەفسەر و كارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ تۆماركراون، لەکۆى ئەو ژمارەیەش حوکم لەسەر حەوت هەزار و 164 دۆسییە دراوە و بەهۆی ئەو دۆسیەیانەوە سێ هەزارو 260 ئەفسەرو كارمەند دەركراون و 190 كەسی تر رەوانەی خانەنشینیی كراون.
|