عێڕاق

فۆڕمی "بایەعی" دەکرێت بە ئەلیکترۆنی

نها نیوز - هەواڵەکان

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، لەساڵی نوێوە لەسەرجەم پارێزگاکان فۆڕمی "بایەعی" دەبێت بە ئەلیکترۆنی.

محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق بە میدیاكانى ناوخۆى راگەیاند "پرۆگرامی كارتی ئەلیكترۆنیی كۆبۆنی خۆراك، لەسەرەتای ساڵی تازەدا لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق، جێبەجێدەكرێت.

وتیشی "هەماهەنگییمان لەگەڵ وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی كوردستان هەیە تا ناوی سەرجەم هاوڵاتییان تۆمار بكەن".

حەنون ئاماژەی بەوەشدا "رەزامەندیی وەرگیراوە بۆ یەكخستنەوەی داتای بریكارەكانی خۆراك لە هەرێم و تەواوی پارێزگاكانی عێراق.
 
19کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.