عێڕاق

عێراق هەواڵێکی میدیای ئەمریکا بەدرۆ دەخاتەوە

نها نیوز - هەواڵەکان

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق کە هاوکات ئەندامیشە لە چوارچێوەی هەماهەنگی رایدەگەیەنێت، عێراق پێویستی بەمانەوەی هێزەكانی ئەمریكا نییە، بۆیە رەتیدەکەنەوە بەهۆی دۆخی سوریاوە بەغدا رەزامەند بوبێت. 

موختار موسەوی ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند "ئەو زانیارییانەی رۆژنامەی (واشنتۆن پۆست) بڵاویكردووەتەوە كە حكومەتی عێراق بەهۆی پێشهات و گۆڕانكارییەكانی سوریاوە رازی بووبێت بەوەی، هێزەكانی ئەمریكا بۆ ماوەیەكی زیاتر لە عێراق بمێننەوە دوورە لە راستییەوە و هیچ بنەمایەكی نییە"، وتیشی چونكە "بەغدا پابەندە بە گفتوگۆكانی لەگەڵ واشنتۆن بەمەبەستی گەیشتن بە رێككەوتن لەسەر دیاریكردنی كاتی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا.

موختار موسەوی رونیشیکردەوە "سوپا و هێزە ئەمنییەكان بەباشترین شێوە سەرجەم سنورەكانی نێوان سوریا و عێراقیان كۆنترۆڵكردووە، ئەو دۆخ و پێشهات و گۆڕانكارییانەش كە لە سوریا هاتوونەتە ئاراوە كاریگەرییان لەسەر عێراق نییەوە و عێراقیش پێویستی بەمانەوەی هێزەكانی ئەمریكا نییە".
15کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.