پەرلەمانی عێراق سیناریۆیەکی "چاوەڕوان نەکراو" چاوەڕێی دەکات
نها نیوز – هەواڵەکان
پێدەچێت هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عیراق دوابخرێت تا دۆخی ئەمنی و سیاسی سەقامگیر دەبێت، بۆیە لەو کاتەدا حکومەتی ئێستا حکومەتێکی چاودێر دەبێت.
ڕۆژی دووشەممە، یاسر حوسێنی، پەرلەمانتاری عێراق لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "سیناریۆیەک هەیە ئامادە دەکرێت و ڕێکدەخرێت بۆ ئەوەی بە پێی داتاکانی ئێستای ناوچەکە هیچ بۆشایییەکی دەستووری نەمێنێت بۆ هەڵبژاردن".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەگەری دروستبوونی قەیران لە ناوچەکە و تێکچوونی دۆخی ئەمنی و سیاسی ئەوا هەڵبژاردنەکان دوادەخرێن تا دۆخەکە سەقامگیر دەبێت.
دەشڵێت، "لەوکاتەدا حکومەتی ئێستا دەبێتە حکومەتێکی چاودێر لە دوای تێپەڕبوونی 4 ساڵی تەواو بەسەر هەڵبژاردنەکانی 2021دا و ئەنجوومەنی نوێنەران هەڵدەوەشێتەوە بەپێی دەستوور، و هیچ ئەگەرێکیش نییە بۆ درێژکردنەوەی".
لە کۆتایدا ناوبراو سیناریۆیی دواخستنی هەڵبژاردنەکان بەدوور نازانێت لەم هەلومەرجە سیاسیە نالەبارەی ئێستای ناوچەکە تووشی بووە.
|