عێڕاق

کۆمەڵێک پلەدار و سەربازی سووریا گوستراونەتەوە بۆ بەغدا

نها نیوز – هەواڵەکان  

دوای گەڕاندنەوەی ژمارەیەکی زۆری سەربازانی ڕژێمی پێشوی سووریا بۆ وڵاتەکەیان، لە هەمانکاتدا سەدان سەرباز و پلەدارى سوپاى ڕژێم ئامادە نەبوون بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان و گوێزراونەتەوە بۆ بەغدا. 

سەعد محەممەدى، سەرۆکى لیژنەى ئەمنیى ئەنجوومەنى پارێزگاى ئەنبار ڕایگەیاندووە، ژمارەیەکی زۆری پلەدار و سەربازی سوپای سووریا ئامادەنەبوون بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان، بۆیە لە خێوەتگەی پێشوویانەوە گوستراونەتەوە بۆ بەغدا.

سەبارەت بە هۆکاری نەگەڕانەوەیان سەرۆکى لیژنەى ئەمنیی ئەنجوومەنى پارێزگاى ئەنبار دەڵێت "هەندێکیان ترسیان لە گەڕانەوە هەیە".

دوای ئەوەی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە سووریا کەوت و سەرۆک وڵاتی بەجێهێشت، ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکان ڕایانگەیاند کە زیاتر لە دوو هەزار و 490 کەس، سەرباز و ئەفسەرى سوپاى ئەو وڵاتە لەگەڵ ژمارەیەک کارمەند و پاسەوانى دەروازەى سنووریى ئەلبوکەمالى سووریا، پەنایان بۆ عێراق بردووە.

هاوکات ژمارەیەکی زۆری سەرباز لە پارێزگای ئەنبار لە خێوەتگەیەک جێگیرکرابوون، بەلام لە 17ـی کانوونی یەکم دەستیانکرد بە خۆپیشاندان بۆ ئەوەی بیانگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان.

2024-12-23
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.