هاوڵاتیان دەتوانن لە هەر پارێزگایەک بیانەوێت پاسپۆرت دەربکەن
نها نیوز – هەواڵەکان
هاووڵاتیان لە هەر پارێزگایەك بیانەوێت دەتوانن مامەڵەی دەرهێنانی پاسپۆرت بكەن بەبێ ئەوەی پەیوەست بكرێت بە شوێنی نیشتەجێبوونیانەوە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دوو بڕیاری لەبارەی دەرهێنانی پاسپۆرتی عێراقەوە دەرکردووە لە ڕۆژی یەکشەممە، 22ـی کانوونی یەکەمی 2024، کە واژۆی نەشئەت خەفاجی، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتی باری شارستانی و پاسپۆرت و نشینگەی عێراقی لەسەرە.
بەپێی بڕیارەکەی وەزیری ناوخۆ بڕیاریداوە بەوەی کە پاسپۆرت لە هەر بەشێكی سەر بەو بەڕێوەبەرایەتییەکەی بێت لەنێو عێراق، بدرێتە هاووڵاتیان بەبێ بەستنەوە و پابەندكردنی بە شوێنی نیشتەجێبوونی.
یەكێك لە بڕیارەكانی دیكەی بەڕێوەبەرایەتیی باری شارستانی و پاسپۆرت و نشینگەی عێراق ئەوەیە بۆ بەدەستهێنانی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی تەنیا پشت بە كارتی نیشتمانی دەبەسترێت.
لەناو عێراق 50 ناوەندی ئەلیكترۆنی دەرهێنانی پاسپۆرت و لە دەرەوەی وڵاتیش 20 ناوەندی دیكە هەن و بە شێوەیەكی ئەلیكترۆنی مامەڵەی دەرهێنانی پاسپۆرت دەكەن.
|