سودانی لەبارەی جەنگەوە کارە چارەنوسسازەکەی ئەنجامدا
نها نیوز – هەواڵەکان
فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، لەگەڵ دامەزراوە ئەمنیی و سەربازییەکانی پارێزگای نەینەوا بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی کۆبووەوە، لەوبارەیەوە سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد، توانیویانە مەترسییەکان لە عێراق دووربخەنەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی دامەزراوە ئەمنیی و سەربازییەکانی پارێزگای نەینەوای کرد.
لە کۆبونەوەکەدا سودانی وتی "چاوپۆشی لە هیچ رووداوێک نەکرێت کە کاریگەری بۆ سەر سەقامگیری پارێزگای نەینەوا و عێراق هەبێت". هاوکات ناوبراو جەختی لە پێویستی پارێزگاریکردن لە دەستکەوتە ئەمنییەکان کردەوە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژە بەوە دەدات کە عێراقییەکان قوربانییان بۆ دەستکەوتەکان داوە. هەروەها دەشڵێت "توانیمان مەترسییە ئەمنییەکان بۆسەر وڵاتەکە نەهێڵێن، بەتایبەتی ئەو ئاڵنگاریی و مەترسییەی کە ناوچەکە لە چەند هەفتەی رابردوو شاهێدی بوو بەهۆی رووداوەکانی سوریاوە".
|