سودانی گەیشتە موسڵ بۆ کردنەوەی کۆمەڵێک پرۆژەی نوێ ستارتیجی
نها نیوز – هەواڵەکان
فەرمانگەی میدیای و ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، هاتنی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی بۆ موسڵ ڕاگەیاندووە، بۆ دەستپێکردنی کۆمەڵێک پڕۆژە و پشکنینی ئەوانی دیکە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، "گرنگترین ئەو پڕۆژانەی کە دەخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە، بریتین لە وێستگەی کارەبای گەرمی باکوور".
ئاماژەی بەوەشکردووە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتووەتە پارێزگای موسڵ، بە سەردانێک کە بریتییە لە پشکنینی ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری و ژێرخانی، و دەستپێکردنی کارکردن لەسەر پڕۆژەی دیکە.
گرنگترین پڕۆژە کە دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، پڕۆژەی پاڵپشتیکردنی کارەبایە کە بریتییە لە دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی وێستگەی کارەبای گەرمی باکوور، کە پشتگیری لە کارەبا دەکات بە بڕی 1400 مێگاوات.
|