سودانی: پێویستە هاوکاری سووریاییەکان بکرێت بۆ بەڕێوەبردنی وڵاتەکەیان
نها نیوز – هەواڵەکان
سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لەسەر پێویستی هەوڵ و کارکردن بۆ هاوکاریکردنی سوورییەکان کردەوە لە بەڕێوەبردنی کاروباری وڵاتەکەیان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی مەحەمد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ شەممە، سودانی پێشوازی لە گویدۆ کرۆسێتۆ، وەزیری بەرگری ئیتاڵیا کرد، و باسیان لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و ڕێگاکانی بەهێزکردنیان کرد لە بوارە جیاوازەکان بەتایبەتی لە لایەنە ئەمنییەکان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرۆک وەزیرانی عێراق ستایشی "رۆڵی ئیتاڵیای کردووە کە لە ڕێگەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و نوێنەرایەتی ناتۆ پشتیوانی عێراقی کردووە، هەروەها ئاماژەی بە ئامادەیی عێراق کردووە بۆ هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی دۆست بۆ سەقامگیرکردنی ناوچەکە.
ناوبراو جەختی لە "پێویستی هەوڵی هاوبەش و کارکردن بۆ یارمەتیدانی سووریەکان لە بەڕێوەبردنی کاروباری وڵاتەکەیان، بەبێ هیچ دەستێوەردانێک کە پێشێلکردنی سەروەری و یەکپارچەیی ناوچەکانی سوریا"، و ڕوونیکردەوە کە حکوومەتی عێراق کار بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی سووریا دەکات ، بە مەبەستی وەرگرتنی بڕیاری پێویست سەبارەت بە پێشهاتەکانی.
|