عێڕاق

مقاوه‌مه‌ى ئیسلامى له‌ عێراق هۆشداریى توند به‌ ئه‌مریكا و توركیا ده‌دات

نها نیوز - هەواڵەکان

بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لەسەر داواكارییه‌كى ئه‌مریكا بۆ راده‌ستكردنى چه‌كه‌كانیان به‌حكومه‌تى فیدڕاڵ ئاشکرای دەکات، کە ئەوان ئامانجیان‌ رووبەڕووبوونەوەی داگیرکارییە، "چەک دانانێین".

ڕێکخراوەی ئەنساروڵڵا ئەلئەوفیا کە یەکێکە لەگروپەکانی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی دەنگۆی فشارى ئەمریکا بۆسەر عێراق، بەمەبەستی چەککردنی گروپە چەکدارەکان بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە "تاوەکو ئەمریکا وەک داگیرکەر لەخاکی عێراقدا بێت، ئێمه‌ چەک دانانێین".

ئەوەش هاتووە "ئامانجی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی، رووبەڕووبوونەوەی داگیرکارانە، لەئەگەری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و تورکیاش لەسەر خاکی عێراق، هێزەکانمان چەک دادەنێن‌ و دەبینە هێزێکی سیاسیی".

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەدوایین سەردانیدا بۆ عێراق، پەیامێکی هەڕەشەئامێزی راستەوخۆی گەیاندووه‌تە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بەهێزەکانی حەشدی شەعبی‌ و به‌ره‌ى مقاوه‌مه‌ى ئیسلامى له‌عێراق‌ و ڕایگه‌یاندووە، خواستی ئیدارەی ئەمریکای دووپاتکردەوە بۆ کۆتاییهێنان بەکاریگەریی لایەنە چەکدارەکانی سەر بە ئێران، کە هێرشیانکردوه‌تەسەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سوریا و ئامانجەکانی ناو ئیسرائیلیشیان کردوه‌تە ئامانج.
2024-12-21
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.