عێڕاق

سودانی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی دەستنیشان دەکات

نها نیوز – هەواڵەکان

ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، حەمید ڕەشید فالح شاتری بۆ سەرۆکایەتیی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق ڕاسپارد.

باسم عەوادی، وتەبێژی فەرمی حکومەتی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان ڕێنمایی دەرکردووە بۆ ڕاسپاردنی حەمید ڕەشید فالیح شاتری بۆ ئەوەی سەرۆکایەتیی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق بکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم ئەرکە وەک درێژەپێدەری پاڵپشتیکردنی کارەکانی دەزگاکە و خزمەتکردنی عێراق و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیرییەکەی دێت، هەروەها بەهۆی ئەزموونی بەڕێز شاتری و ئەدای بەرچاوی لەبواری ئەمنیدا.

2024-12-19
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.