سودانی لێدوانی لە راوێژکارەکانی قەدەغەکرد
نها نیوز - هەواڵەکان
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاری‌دا لێدوان له راوێژكاره‌كانی قه‌ده‌غه بكات و ده‌ڵێت "به‌بێ رێگه‌پێدان لێدوان نه‌ده‌ن".
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی محەمەد شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگەیاند "محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق راوێژكاره‌كانی راسپاردووه كه‌له رێی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌وه بۆچوونه‌كانی خۆیان نه‌خه‌نه‌ڕوو به جۆرێك پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵوێستی گشتیی ئیداره‌دانی وڵات بێت".
سودانی داوای له راوێژكاره‌كانی كردووه، به‌بێ رێگه‌پێدانی فه‌رمی لێدوان بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن نه‌ده‌ن و له ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه ده‌رنه‌كه‌ون.
نوسینگه‌كه‌ی سودانی ئەوەشی خستە روو، سه‌رۆك وه‌زیران راوێژكاره‌كانی سه‌رپشك كردووه له مانه‌وه‌یان له كاری فه‌رمی یان ده‌ستبه‌رداربوونی پۆسته‌كانیان و به‌جێهێشتنی كاره‌كانیان و ده‌ڵێت "هه‌ر كاتێك ئه‌و پۆسته‌یان جێهێشت ئه‌وا ئازاد ده‌بن له گوزارشتكردن له بیروبۆچوونه كه‌سییه‌كانیان".
|