لایەنە نێودەوڵەتییەکان حەشدی شەعبی هەڵدەوەشێننەوە
نها نیوز – هەواڵەکان
راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرای دەکات کە لایەنە نێودەوڵەتییەکان داوایی هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبییان کردووە.
ئیبراهیم سومەیدەعی، راوێژکاری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند "گوشارە نێودەوڵەتییەکان لەسەر حکومەتی عێراق لە زیادبووندان بۆ چەککردنی ملیشیاکان"، وتیشی "بە ڕوون و راشکاوی داوای چەککردنی گروپە چەکدارەکانمان لێکراوە، ئەویش وەک هەوڵێک بۆ سەقامگیرکردنی عێراق و پاراستنی سەروەرییەکەی".
راوێژکارەکەی سودانی ئەوەشی ئاشکراکرد "حەشدی شەعبی دامەزراوەیەکی بەهێزی فەرمییە، بەڵام هەندێک گروپ چوونەتە ژێر چەتری حەشدەوە و ئەوەش گومانی لای ئەمریکا و رۆژئاوا دروستکردووە و داوای هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی و دەوڵەتی هاوتەریب دەکەن".
سومەیدەعی ئاماژەی بەوەشدا، دەکرێت بە بڕیارێکی سیاسی کۆتایی بەو حاڵەتە بهێنرێت و "پێمانوایە بەمنزیکانە دووانەی دەوڵەت (حکومەتی عێراق و حەشدی شەعبی) و مقاوەمەت کۆتایی دێت".
|