گەورەترین هێزی عێراق لە سنوری سوریا خرایە حاڵەتی ئامادەباشی
نها نیوز – هەواڵەکان
ئەندامێکی کۆمسیۆنی ئاسایشی پەرلەمان ئاشکرای دەکات کە دۆخی سوریا نیگەرانی لە عێراق دروستکردووە، ئاماژە بەوەش دەکات کە گەورەترین ئۆپراسیۆن لە نزیک سنوری ئەو وڵاتە پارێزگاری دەکات.
یاسر ئەسکەندەر، ئەندامی کۆمسیۆنی ئاسایشی پەرلەمان بۆ ماڵپەڕی "ئەلمەعلوومە" جەختی کردووەتەوە، کە دۆخی سوریا بووەتە نیگەرانی لە عێراق.
ئەسکەندەر وتیشی "بەپێی گۆڕانکارییەکانی ئەو وڵاتە ئەبێ سەرجەم هەوڵە پێویستەکان بۆ دابینکردنی ئاسایش لە سنورەکانی عێراق بگیرێتە بەر".
ناوبراو ئاشکراشیکرد "بەغدا لە رێگای وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگرییەوە گەورەترین ئۆپراسیۆنی چنینەوەی دووبارەی هێزە سەربازییەکانی لە سنورە هاوبەشەکان لەگەڵ سوریا لەماوەی 10 ساڵی رابردوو جێبەجێدەکات".
"ئەو ئۆپراسیۆنە بە ئامانجی رێگری لە دزەی تیرۆریستەکان بۆ نێو خاکی عێراق و پارێزگاری لە ناوچە هەستیارەکان ئەنجام دەدرێت". ئەندامەکەی کۆمسیۆنی ئاسایشی پەرلەمان وای وت
|