ژنێک بە چەکی دەمانچە مێردەکەی دەکوژێت
نها نیوز – هەواڵەکان
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بەغدا ئاشکرایکردووە، لە ناوچەی کازمیە لە باکووری پایتەختی بەغدا، ژنێک بە چەکی دەمانچە هاوسەرەکەی کوشتووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕاگەیاندووە، شەڕ و ناکۆکی لە نێوان مێردێک و هاوسەرەکەی لە ناوچەی کازمیە لە باکوری بەغدا پەرەی سەندووە و ژنەکە بە بەکارهێنانی دەمانچە، کە کارمەندی وەزارەتی ناوخۆ بووە کۆتای بە مێردەکەی هێناوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ژنەکە هەستاوە بە تەقەکردن لە مێردەکەی کە کارمەندی کۆمپانیایەکی ئەمنیە، ئەمەش بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی مێردەکە و دەستگیرکردنی ژنەکە.
|