عێڕاق

سودانی و ماکرۆن پەیوەندیەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

نها نیوز – هەواڵەکان

لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی فەرەنسا تاوتوێی دۆخی ناوچەکایانکردووە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا و سودانی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و بەتایبەت سووریایان تاوتوێ کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سودانی جەختی کردووەتەوە لە گرنگی یەکخستنی هەموو هەوڵەکان بۆ یارمەتیدانی سوریاییەکان بۆ گەیشتن بە خواستەکانیان و ئاوەدانکردنەوەی دەوڵەتەکەیان و دەستوەردان نەکردن لە کاروباری ناوخۆیان.

سودانی، پێویستی دامەزراندنی قۆناغێکی ڕاگوزەر لە ڕێگەی پرۆسەیەکی سیاسی گشتگیرەوە کردووە، کە مافەکانی هەموو پێکهاتەکانی گەلی سووریا و جەخت لەسەر یەکپارچەیی و یەکێتی خاکی سووریا دەکاتەوە، کە گرنگە بۆ ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، کە سەرۆکی فەرەنسا پابەندبوونی وڵاتەکەی بە ئاسایش و سەقامگیری عێراق و وەستانەوە لە تەنیشتی وڵاتەکەی لە بەرامبەر ئاستەنگە جۆراوجۆرەکان بەتایبەت لە شەڕی دژی تیرۆر دووپات کردەوە، جەختی لەسەر ڕۆڵی سەرەکی عێراق لە ناوچەکە کردەوە.

هاوکات، باس لە پێشهاتەکانی ناوچەکە بەتایبەتی سەبارەت بە بارودۆخی سەختی مرۆیی غەززە و پێویستی دوو هێندەکردنی هەوڵەکان بۆ وەستاندنی ئازارەکانی فەلەستینییەکان، جگە لە دڵنیابوون لە بەردەوامیی ئاگربەست لە لوبنان کرایەوە.

2024-12-14
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.