عێڕاق

سوپای عێراق لە سنوری ئوردن خرایە حاڵەتی ئامادەباشی

نها نیوز – هەواڵەکان

ئەمڕۆ شەممە سەرۆک ئەرکانی عێراق چووە سنوری ئوردن و ئەو سەربازانەی بەسەرکردەوە کە لەو سنورەن و ئامادەباشی سوپاکەی بۆ هەر رووبەڕووبوونەوەیەک راگەیاند.

عەبدولئەمیر رەشید یارەڵا، سەرۆكی ئەركانی سوپای عێراق کەلە راگەیاندراوێكی وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکەیدا ئاماژە بە وتەی دراوە، دەڵێت "ئەمڕۆ شەممە سەردانی هێزەكانی سوپای عێراقم لە دەروازەی وەلیدی كردووە لەسەر سنوری ئوردن، لەوێدا بەشەكانی هێزەكەم بەسەركردووەتەوە و بە تایبەتیش لەگەڵ نیشانەشكێن و بەشی ئالیاتی سەربازی قسەمكردووە".

بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی بەرگری عێراق، یارەڵا بە تەنیا نەبووە و فەرماندەی هێزەكانی وشكانی و جێگری بەڕێوەبەری هەواڵگریی سەربازی و سكرتێری هەواڵگری لەگەڵدابوون.

وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، سەرۆكی ئەركان دواتر سەردانی فەرماندەیی لیوای چواری هێزەكانی سنوری كردووە و گفتوگۆی لەگەڵ كردوون و باسیان لە كێشەوگرفتەكان كردووە، بەتایبەتی لە ناوچە سنورییەكاندا.

لەدوای رووداوەكانی سوریا و كەوتنی حكومەتەكەی بەشار ئەسەد، عێراق وەك حكومەت و سوپا كەوتووەتە باری ئامادەباشی و بە گومانەوە سەیری بارودوخەكە دەكەن، ترسیان لە سنوورەكانی سوریا و ئوردن هەیە، بەتایبەتی لە دزەكردن و هێرشی چەكدارانی داعش و گرووپە توندڕەوەكانی دیكە.
 
2024-12-14
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.