لە دوێنێوە دوو جار بومەلەرزە شارێکی عێراقی هەژاندووە
نها نیوز – هەواڵەکان
ئەمڕۆ هەینی، بوومەلەرزەیەک قەزای شەرگاتی لە پارێزگای سەڵاحەدین هەژاندووە.
بەپێی زانیاریەکان بومەلەرزەیەک قەزای شەرگاتی هەژاندووە و دانیشتوانی قەزاکە هەستیان بە بوومەلەرزەکە کردووە.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە دوێنێ بوومەلەرزەیەک هەمان ناوچەی گرتووەتەوە، بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ کە ڕوویداوە سووکتر بووە لەوەی دوێنێ.
باس لەوە دەکرێت کە قەزاکە دوێنێ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.5، پلە بە پێوەری ڕێختەر بەخۆیەوە بینیوە.
لە ڕاپۆرتی کەشناسیدا، بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئاماژەی بەوەکردووە، "قەبارەی بوومەلەرزەکە گەیشتووەتە 4.5 و لەلایەن هاووڵاتییانی دانیشتووی نزیک ڕوودانی لە قەزای شەرگات هەستیان پێکردووە.
ڕوونیشیکردووەتەوە، کاتی بوومەلەرزەکە کاتژمێر 5:20، خولەک بووە.
|