نها نیوز – هەواڵەکان
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە سەردانێکی رانەگەیێندراو گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆبووەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا نوسیویەتی: "محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ هەینی، پێشوازی لە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد و پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ڕێگاکانی بەرەوپێشبردنیان تاوتوێ کرد".
ئاماژەی بەوەشکردووە، گفتوگۆ لەسەر دۆخی ناوچەکە، و پێشهاتەکانی ڕووداوەکانی ئێستای سوریا، و هەوڵە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانی پێویست بۆ بەرزکردنەوەی ئاسایش لە سووریا و سەقامگیری تەواوی ناوچەکە کراوە.
سەرۆک وەزیران هەڵوێستی عێراقی دووپاتکردووەتەوە لە پاڵپشتیکردنی سووریا لەم قۆناغەدا، کە گرنگە وڵاتانی دۆست هاوکاری سووریاییەکان بکەن بۆ ئاوەدانکردنەوەی وڵاتەکەیان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەددایانەی کە کاریگەرییان هەبێت لەسەر ئاشتی مەدەنی.
جەختیشی کردووەتەوە، لەسەر پێویستی نوێنەرایەتیکردنی هەموو پێکهاتەکانی گەلی سووریا لە ئیدارەی وڵاتەکەدا بۆ دڵنیابوون لە بەهێزکردنی سەقامگیرییەکەی، عێراق چاوەڕێی کردار دەکات نەک قسە.
سودانی دەڵێت، "پێویستە ڕێگەنەدرێت بە هیچ دەستدرێژییەک بۆ سەر خاکی سووریا، لە هیچ لایەنێکەوە، چونکە ئەوە مەترسییە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە".
لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جەختی لەسەر "رێککەوتنی ئەمریکا لەگەڵ لایەنی عێراقی لەسەر پێویستی ڕێزگرتن لە هەڵبژاردنەکانی گەلی سووریا، و کارکردن بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی هەمەلایەنە کە ڕەنگدانەوەی ئیرادەی گەلی سووریا و هەمەجۆریی گەلی سووریا بێت" لە پێکهاتەکانی.
ئاماژەی بە ڕۆڵی سەرەکی عێراق، و ئەوەی کە نوێنەرایەتی هاوبەشێکی بنەڕەتی دەکات لە ناوچەکەدا، و گرنگی ڕاوێژکاری لەگەڵیدا." لە پێشهاتەکانی ئێستای ناوچەکەدا، جەختکردنەوە لەسەر پابەندبوونی ئەندامانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ئاسایش و سەروەری و سەقامگیری عێراق.