عێڕاق

سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە دەروازەی سنووری وەلید

نها نیوز – هەواڵەکان 

سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە دەروازەی سنووری وەلید، دوای سەردانی دەروازەی سنووری قائیم، بەدرێژایی کەرتی نێوان عێراق و سووریا.

سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی،عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵڵا، سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق، لیوای هێزە تایبەتەکانی گشتی، گەیشتە فەرماندەیی هێزە سنوورییەکانی هەرێمی دوو، لە دەروازەی سنووری وەلید، بۆ ڕووپێویکردنی شریتی سنووری و هێڵەکانی بەرگری و سەنگەرەکان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، یاریدەدەری ئۆپەراسیۆنەکان و فەرماندەی هێزە وشکانییەکان و یاریدەدەری بەڕێوەبەری هەواڵگری سەربازی و سکرتێری هەواڵگری سەرۆکی ئەرکانی سوپا یاوەری بوون.

دەروازە سنورییەکانی نێوان عێراق و سووریا هێشتا داخراون، هێزەکانی دەستەی تەحریر شام لە دیوەکەی تری دەروازەی وەلید و دەروازەی قائیمن، هێزەکانی سووریای دیموکراتیش لە دیوەکەی تر جێگیرکراون لە سنووری  ڕووباری فوراتەوە تا ڕووباری دیجلە کە دەچێتە ناو عێراقەوە، واتە تەنها لەگەڵ ناوچەکانی باکوور.

2024-12-13
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.