سەدر هەڕەشەی مەترسیدار لە ئیسرائیل دەکات و دەستوەردان دەکات
نها نیوز – هەواڵەکان
موقتەدا سەدر لەبەرامبەر لەشکرکێشییەکانی ئیسرائیل بۆ ناو خاکی سوریا هەڕەشە دەکات و دەڵێت؛ "بێدەنگ نابین".
موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی نیشتمانی شیعە لە پەیامێکدا لە تۆڕی ئێکس، هۆشداریی داوە لە فراوانبوونی لەشکرکێشییەکانی ئیسرائیل و نوسیویەتی "ناوچەکە بۆ ئاژاوەگێڕییەک پەلکێشدەکرێت کە تەنیا ئیسرائیل سوودمەند دەبێت".
سەدر وتوشیەتی "پێویستە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم بارگرژییە، حکومەتی عێراق رێکاری ئەمنیی پێویست لە تەواوی سنوورەکانی وڵاتەکەدا بگرێتەبەر".
|