نها نیوز – هەواڵەکان
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرایکردووە، ئەمرۆ مەحەمەد شیاع سودانی، پێشوازی لە فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە، نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، "مەحەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، پێشوازی لە جەنەڕاڵ مایکل کۆرێلا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا و شاندی یاوەری کرد".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی هاریکاری و هەماهەنگی باسکراوە لە نێوان عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ڕووبەڕووبوونەوەی توندڕەوی، هاوکات سەرۆک وەزیران جەختی لەوە کردووەتەوە کە عێراق ئەندامێکی جەوهەری ئەم هاوپەیمانییە و پابەندە بە هاوکاریکردنی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و بەدواداچوون تاقمە تیرۆریستییەکان، بە شێوەیەک کە ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا بپارێزێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لە بەرامبەردا بەڕێز کورێلا جەختی لە پابەندبوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کردەوە بۆ پشتیوانیکردنی عێراق لە پاراستنی ئاسایش و سەروەری وڵاتەکەی لە بەرامبەر هەر هەڕەشەیەکی تیرۆریستی.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، لە دیدارەکەدا باس لە دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سوریا، و کاردانەوەی بەردەوامەکانی ناوچەکە کرا، کە سودانی جەختی لە گرنگی ڕێزگرتن لە هەڵبژاردنە ئازادەکانی گەلی سووریا کردەوە، و ئامادەیی عێراقی بۆ یارمەتیدانی سووریەکان نیشانداوە لە ناوچەکەدا بۆ قۆناغی ئینتقالی.
دەشڵێت، "سەرۆک وەزیران ئاماژەی بە پێویستی پاراستنی ئاسایشی سووریا و یەکپارچەیی خاکی سووریا و سەلامەتی گەلەکەی و ئەو فرەچەشنییە نەتەوەیی و ئایینی و کۆمەڵایەتییەی کە بەدەستی دەهێنێت، جەختی لەسەر گرنگی ڕێگریکردن لە هەر هێرشێک بۆ سەر هەریەکێک لە پێکهاتەکانی گەلی سووریا و پیرۆزییە ئاینییەکانیان، و عێراق بە ڕەوتی ڕووداوەکان و متمانەپێکراوی کردارەکانەوە دەڕوات نەک قسەکان".
لە کۆتایدا دووپاتی لە درێژەی کارەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و دراوسێی کرد بۆ هاوکاریکردنی سووریاکان و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.