تەواوی هێزەکانی عێراق خرانە حاڵەتی ئامادەباشی
نها نیوز – هەواڵەکان
وتەبێژی حکومەتی عێراق ئاماژە بەوە دەکات کە تەواوی هێزەکان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر مەترسییەک کەلە سوریاوە بێت.
باسم عەوادی، وتەبێژی حوکمەتی عێراق لە لێدوانێکدا دەڵێت "لەسەرەتایی فراوانبونی گرژی و ئاڵۆزییەکانەوە، عێراق هیچ دەستوەردانێکی سەربازیی لە سوریا نەكردووە و بژاردە و بڕیاری كۆتایی بۆ گەلی ئەو وڵاتە جێهێشتوە".
عەوادی ئاشکراشیکرد "بەغدا بەنیاز نییە لە داهاتووشدا دەستوەردان لە کاروبارى سوریادا بکات و پشتیوانى هیچ لایەنێکى ناکات لە دژى لایەنێکى دیکە".
بەوتەی وتەبێژەکەی حکومەتی عێراق بێت، هەر هێزێك هێرش بكاتە سەر وڵاتەکەی، رووبەڕووی دەبنەوە بۆ ئەو مەبەستەش تەواوی هێزەکانی عێراق لە ئامادەباشیدان.
ناوبراو وتیشی "لە كۆبوونەوەی وڵاتانی عەرەبی کە هەفتەی داهاتوو لە قاهیرەی پایتەختی میسر لەسەر دۆخی سوریا بەڕێوەدەچێت، عێراق هەڵوێستی خۆی دەبێت".
|