سودانی پەیامێكی بەپەلەى بڵاوكردهوه
نها نیوز - هەواڵەکان
سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بە وردیی چاودێریی دۆخی سوریا دەكەن و داوایەكیش ئاراستەی وڵاتان دەكات.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەپەیامێکدا دەڵێت "ئێمه بە وردیی چاودێریی دۆخی سوریا دەكەین و داوادەكەین رێز لە ئیرادەی گەلی سوریا بگیرێت و سەرجەم وڵاتانی جیهان بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ دۆخی سوریا بكەن".
سودانی دەشڵێت "پێویستە رێز لە ئیرادەی گەلی سوریا بگیرێت بۆ پاراستنی یەكپارچەیی و فرەنەتەوەیی كە بتوانن لە وڵاتی خۆیاندا بەئازادی بژین و جگە لەوەش لە ئێستادا تیرۆر لە عێراقدا شوێنی نەماوە".
|