مالیکی: ڕێز لە گەلی سووریا دەگرین بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری و بنیاتنانی دەوڵەتەکەیان
نها نیوز – هەواڵەکان
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، جەختی لە ڕێزگرتنی گەلی سووریا کردووە لە گۆڕانکاری و بنیاتنانی دەوڵەتەکەیان لە ڕێگەی پرۆسەیەکی سیاسییەوە.
نووری مالی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند؛"ئێمە ڕێز لە ئیرادەی براکانمان لە گەلی سووریا دەگرین بۆ هێنانەدی گۆڕانکاری و بنیاتنانی دەوڵەتەکەیان لە ڕێگەی پرۆسەیەکی سیاسییەوە کە هەموو پێکهاتەکانی گەلی سووریا بەبێ پەراوێزخستن و دوورخستنەوە بەشداری تێدا بکەن".
ئاماژەی بەوەشکرد، "بەم بۆنەیەوە داوا لە گەلی عێراقیمان دەکەین، هەروەک چۆن داوامان لە گەلی سووریا کرد، لەگەڵ هەموو پێکهاتەکانی یەکبگرن و یەکپارچەیی وڵات و پرۆسەی سیاسی بپارێزن و هەر هەوڵێک بۆ تێکدانی یەکێتی نیشتمانی عێراقییەکانیان ڕەتبکەنەوە".
|