عێڕاق

عێراق هەنگاوێکی جدی لەسەر پریشکی ئاگرەکەی سوریا دەنێت

نها نیوز – هەواڵەکان 

وەزیری دەرەوەی عێراق هەوڵی وڵاتەکەی بۆ دوورکەوتنەوە لە کاریگەری ڕووداوەکانی سووریا لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتەکەی دووپاتکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی عێراقدا هاتووە، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە لەگەڵ هاوتا ڕووسیەکەی، سێرگی لاڤرۆڤ، لە دەوحەی پایتەختی قەتەر کۆبوونەتەوە و لە میانی دیدارەکەشدا پێشهاتەکانی دۆخی سوریا و جددیەتی کاریگەرییان لەسەر ئاسایشی ناوچەکە تاوتوێ کراوە. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە کە "عێراق و ڕوسیا پەرۆشی پرسی سوریان"، دوپاتیاکردووەتەوە لە گرنگی چاودێریکردنی پێشهاتەکان بە وردبینی و گرنگیدانێکی زۆر.

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، ڕوونی کردووەتەوە که عێراق هه وڵ دەدات و کار بۆ ئەوەدەکات کاریگه ڕی ڕووداوەکانی سوریا له سه ڕ ئاسایش و سه قامگیری وڵاتەکەی دوور بخاتەوە.

بەوتەی فوئاد حوسێن سەرنجی ئێستای ئەوان لەسەر پێشهاتەکانی دۆخی سووریایە، لە ئەگەری دروستبوونی قەیرانی مرۆیی، چ لە ڕێگەی ئاوارەبوونی ناوخۆ یان لێشاوی پەنابەران بۆ وڵاتانی دراوسێ. 

دووپاتیشی کردەوە، هەڵوێستی عێراق چڕکردنەوەی هەوڵەکانە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر پێشێلکارییەک یان سەرپێچییەک لەسەر سنوورەکان، عێراق هەوڵدەدات بۆ پاراستنی سنوورەکانی و یەکپارچەیی خاکی خۆی، هەروەها ڕێگری لە عێراق دەکات کە بەشێک بێت لەو ململانێیە.

2024-12-07
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.