عێڕاق

وردەکاری کۆبونەوەکەی سودانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەغدا

نها نیوز - هەواڵەکان
ئەمڕۆ هەینی، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، لە میانی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کراوە، و باس لە پێشهات و ڕووداوەکانی ناوچەکە کراوە، بەتایبەتی ئەوەی لە گۆڕەپانی سووریا ڕوودەدات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سودانی جەختی لەوە کردەوە کە هەڵوێستی فەرمی و پتەوی عێراق لەگەڵ یەکڕیزی و ئاسایش و سەقامگیری سوریایە، و گرنگە ڕێز بگیرێت لە سەروەری خاکی سووریا.
سەرۆک وەزیرانی عێراق دووپاتی کردووەتەوە، عێراق بەردەوام دەبێت لە هەوڵە دیپلۆماسییەکانی، بە پەرۆشە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی قەیرانی سووریا، بەهۆی ئەوەی کاریگەریی ڕوونی لەسەر ئاسایشی عێراق هەیە.
سودانی پێی وایە، ئەوەی لە سووریا ڕوودەدات جیاناکرێتەوە لەو ڕووداوانەی غەززە و لوبنان، کە هەڕەشەیان لەسەر ئاسایش و ناسەقامگیری ناوچەکە هەبوو.
 
2024-12-06
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.