عێڕاق

سەدر لەسەر تێوەگلانی چەکدارە عێراقییەکان بەجەنگی سوریا هۆشداری بەپەلە دەدات

نها نیوز - هەواڵەکان

سەرۆكی ڕەوتی سەدر بڵاوی كردەوە، بە وردی سەیری ڕووداوەكانی سووریا دەکەن و دەبێت خەڵك و حكومەتی عێراق خۆیان بەدوور بگرن لە دەستوەردانی گرژیی و ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە و دەشڵێت: جگە لە نزا هیچمان لەدەست نایەت بۆ سووریاموقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدر لە

ڕاگەیاندراوێکدا لە بارەی ڕووداوە ئەمنییەكانی سووریا دەستوەردان لە گرژیی و ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە هەڵوێستی خۆی ئاشکراکرد و دەڵێت: "بەوردی چاودێریی دۆخی سووریا دەكەین، هیچمان لە دەستنایەت بۆ گەلە ئازاد و سەربەرزەكەی بە تەواوی پێكهاتەكانییەوە جگە لە نزا و پاڕانەوە بۆ بە دووربوونیان لە بەڵای تیرۆر،  توندڕەویی، ستەم، تائیفییەت و دەستوەردانی دەرەكی".

دەشڵێت: "ئێمە هێشتا خۆمان دەپارێزین و دەستوەردان ناكەین لە كاروباری ناوخۆی سووریا و دژی بڕیارەكانی گەل وەستانەوە، خۆیان تاكە كەسن كە خەمی چارەی خۆنووسینیان هەیە".

سەدر داوادەکات و هیواخوازە کە نەكێشرێنە ناو پیلانەكانی ئەمریكا، بەریتانیا و ئیسرائیل، چونکە ناوبراو پێی وایە ئەوانەی ئەو پیلانەیان داناوە بۆ لەناوبردنی ئاین و یەكێتیی چینایەتی و دابەشبوون کراوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەسەر حکومەت پێویستە ڕێگریی لەدەستوەردانی هەموو لایەنەكان، میلیشیاكان و هێزە ئەمنییەكان لەكارەكانی سووریا بكات، سزای هەر لایەك بدات، كە ئاسایشی ئاشتییانە و ئایدیۆلۆژیی لە عێراق پێشێل دەكات.

دوای ئەوەی دەنگۆی چوونی گرووپە چەكدارەكانی عێراق بۆ سووریا بڵاوبووەوە شارەزایان پێیان وایە ئەگەر گرووپە توندرەوەکانی نزیک لە تورکیا نزیک ببنەوە شوێنە پیرۆزەكانی شیعە لە سووریا ئەوا گرووپە چەكدارەكانی عێراق دەچنە ناو سووریاوە بۆ پارێزگاریی لێ کردن.


2024-12-06
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.