وەزیری دەرەوەی ئێران دەگاتە بەغدا
نها نیوز - هەواڵەکان
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد، سبەی سەردانی بەغداد دەکات و کۆمەڵێک کۆبونەوەی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق ئەنجام دەدات.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە سبەی هەینی 6ـى کانوونی یەکەمی 2024، بەسەردانێک دەگاتە بەغداد و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا لەگەڵ هەریەک لە وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و رووسیا بۆ تاوتوێکردنی دۆخی سووریا و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە لە دەوحە کۆدەبنەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە عێراقچی لە رۆژانى یەک و دووى ئەم مانگەدا، سەردانى هەریەک لە دیمەشق و ئەنقەرەى کرد، دواتر لەگەڵ گەورە بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتانە کۆبووەوە، و پشتیوانیی تارانی بۆ حکومەت و گەلی سووریا دووپاتکردەوە.
دوای ئەوەی لە 27ـی تشرینی دووەم، هێزەکانی دەستەی تەحریری شام و هێزە چەکدارەکانی هاوپەیمانی لە سووریا هێرشەکانیان دەستیپێکردووە، بەوهۆیەوە زیاتر لە 500 کەس کوژراون و هەزاران کەسی دیکەش ئاوارەبوون.
|