عێڕاق

سبەینێ لە 11 پارێزگای عێراق پشووی فەرمیە

نها نیوز - هەواڵەکان

به‌ بۆنه‌ی ساڵیادی كۆچی دوایی "سه‌یده‌ فاتمیه‌ زه‌هرا"سبەیةی لە 11 پارێزگای عێراق پشووی فه‌رمیە و ده‌وام ڕاگیراوە.

سبەینێ پێنجشەممە، به‌ بۆنه‌ی ساڵیادی كۆچی دوایی "سه‌یده‌ فاتمیه‌ زه‌هرا" بڕیاردرا  لە 11 پارێزگای عێراق پشووی فەرمیە و دەوام لە دام و دەزگا حکومیەکان ڕاگیراوە جگە له‌ داموده‌زگا خزمه‌تگوزاریی، ته‌ندرووستی و ئه‌منییه‌كان.

هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگاكانی (به‌غدا، بابل، واست، كه‌ربه‌لا، میسان، به‌سره‌، نه‌جه‌ف، دیوانیه‌، موسه‌ننا، زیقاڕ و دیاله‌) بڕیاریانداوە کە سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌، بەوبۆنەیەوە پشووی فەرمیە  و ده‌وام نیە.

فاتیمه‌ زه‌هرا كچی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محه‌مه‌د (د.خ) هاوسه‌ری ئیمام عه‌لی و دایكی حه‌سه‌ن و حسێنه.

2024-12-04
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.