سودانی بۆ ئەردۆغان: عێراق بەشێک نیە لەو کێشانەی سوریا
نها نیوز - هەواڵەکان
محەممەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عیراق، لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە بۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا پشتڕاستی کردەوە کە عێراق بەشێک نیە لەو کێشانەی سوریا و چاودێری کاردانەوەکانی قەیرانی سوریا ناکات.
ئەمڕۆ سێشەممە، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرایکردووە، محەممەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عیراق، گفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ئەنجامداوە، و تیشکیان خستوەتە سەر دوایین پێشهاتە ئەمنی و مەیدانییەکانی سوریا و ناوچەکە.
ئاماژەی بەوەداوە، سودانی ئەردۆغانی ئاگادار کردۆتەوە، عێراق لەگەڵ ئەو کاردانەوە مەترسیدارانە نیە کە لە سوریا ڕوودەدەن، بەتایبەتی پاکتاوکردنی نەتەوەیی پێکهاتە و مەزهەبەکانی ئەوێ.
جەختیشیان لەوە کردووەتەوە، پێشتر عێراق زیانی بەرکەوتووە بەهۆی تیرۆرەوە و ڕێگە نادەن بە دووبارەکردنەوەی ئەمە، و جەختکردنەوە لەسەر گرنگی ڕێزگرتن لە یەکێتی و سەروەری سوریا، ئەوا عێراق هەموو هەوڵێک دەدات بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆی و ئاسایشی سوریا.
سودانی وتویەتی: "وڵاتانی ئیسلامی پێویستیان بە دابەشبوونی ناوخۆیی نییە، ئەوەی ئەمڕۆ لە سوریا ڕوودەدات لە بەرژەوەندی ئەو قەوارە زایۆنییەدایە کە بە ئەنقەست شوێنەکانی سوپای سوریای بە شێوەیەک بۆردومان کردووە، ڕێگەی خۆشکرد بۆ گروپە تیرۆریستییەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچەیەکی زۆری سوریا، جگە لەوەی کە ئەم ڕێکخراوانە هیچ هەڵوێستێکیان نەبووە بۆ پشتیوانیکردن لە گەلی فەلەستینیمان، یان هەر ئیدانەکردنی ڕوونی دەستدرێژی بۆ سەر غەززە".
لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە؛ "بەیوەندیەتەلەفۆنیەکە جەختکردنەوە بوو لەسەر گرنگی هەماهەنگی و هاوبەشی نێوان هەردوولا، هەروەها پێویستی پاڵپشتیکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە سوریا، بەو پێیەی ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ئاسایش و سەقامگیری عێراق و هەموو وڵاتانی ناوچەکە هەیە".
|