گروپێکی حەشد بەزۆر عێراق دەباتە نێو شەڕەکەی سوریاوە
نها نیوز - هەواڵەکان
فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی مەترسی نزیکی شەڕەکەی سوریا بۆ عێراق ئاشکرا دەکات و دەشڵێت "هیچ هێزێکیان لە سوریا شەڕ ناکەن".
عەبدولڕەحمان جەزائیری، فەرماندەی حەشدی شەعبی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکدا بە میدیای پارتی وتووە "هیچ هێزێکی فەرمیی حەشدی شەعبی، لە سنورەکانی سوریا بوونی نییە و ئەو هێزانەی هەن چەکداری عێراقین و لە بەرەی بەرگرین لە سوریا".
جەزائیری ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو چەکدارە عێراقییانەی لە سوریان هیچ پەیوەندییەکی فەرمییان لەگەڵ حکومەتی عێراقدا نییە، لە کاتێکدا، زیاتر لە سێ لیوای چەکدارە عێراقییەکان لە سوریا شەڕ دەکەن.
ئەو فەرماندەی حەشدی شەعبیە بێبەریبوونی چەکدارانی سەرسنورەکانی عێراق ئاشکرا دەکات و دەڵێت "ئەو لیوا و چەکدارە عێراقییانە لەوێن پابەندی بڕیارەکانی حکومەت نین.
|