هەرسێ یاساکە و سەرجەم ماددەکان لە پەرلەمانی بەغدا دەنگی لەسەر درا
نها نیوز - هەواڵەکان
دوای ئەوەی دەنگدان لەسەر یاساکانی باری کەسێتی، لێبوردنی گشتی و "الغای قەراراتی مجلس قیادە ثورە" گرژی دروستبوو هەروەها بەهۆیەوە موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی پێشوی پەرلەمانی عێراق (بەوەکالەت) رایگەیاند کە دەنگ نەدراوە و پەرلەمانتاران قبوڵیان نییە. لای خۆیەوە پەرلەمانتارێکی یەکێتی لە بەغدا بە نها دەڵێت "تەنیا دەنگدان بە کۆی یاساکان ماوە.
د. بڕیار رەشید، ئەندامی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بەنها نیوزی راگەیاند "نیسابی یاسایی نەما و هەرسێ یاساکە و سەرجەم
ماددەکانیان دەنگی لەسەردراوە.
ناوبراو وتیشی "دەنگدان ماوە بەکۆی یاساکان بەگشتی، واتە دەنگدان بۆ کۆی یاساکە نەدراوە".
|