عێڕاق

عێراق ئەوپەڕی ئامادەباشی بۆ هەموو ‌هەڕەشە و هێرشێکی ئیسرائیل راگەیاند

نها نیوز - هەواڵەکان

وتەبێژی سوپای عێراق ئەوپەڕی ئامادەباشی بۆ هەموو هەڕەشەیەکی دەرەکی راگەیاند و دەڵێت "ئامادەین بۆ روبەروبوونەوەی هەموو هەڕەشە و هێرشێک."

لیوا یەحیا رەسول، وتەبێژی سوپای عێراق رایگەیاند "محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی فەرمانی راستەوخۆی بۆ هێزی بەرگری ئاسمانی دەرکردووە، کە رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی ئاسمانی وڵات بگرنەبەر و ئامادەکاری پێویست بۆ بەهێزکردنی هێزەکان و پاراستنی سەرەوەری وڵات بکەن".

لیوا یەحیا ئاشکراشیکرد "هەموو هێزە چەکدارەکان لە ئامادەباشی تەواودان بۆ روبەروبوونەوەی هەموو جۆرە هێرشێک، چونکە پارێزگاریکردن لە عێراق مافێکی دەستوریە".
 
ئەوەش لە کاتێکدایە، دوای راگەیاندنی ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان، بەرپرسانی ئیسرائیل هەڕەشە دەکەن و دەڵێن، ئەگەر عێراق گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ نەکات، دوای پاککردنەوەی لوبنان نۆرەی عێراقە.
 
2کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.