عێڕاق

حەشد هێرشدەکاتە سەر کوردستان؛ شوێنەکانی دەستنیشانکرد

نها نیوز – هەواڵەکان

سەركردەیەكی حەشدی شەعبی لە دیالە رایگەیاند، گروپەکەیان چەند سیناریۆیەكی بۆ وەڵامدانەوەی ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆسەر عێراق ئامادەکردووە، کە دیاریترینیان هێرشكردنە سەر بنكە و بارەگاكانی ئەمریكایە لە عێراق و هەرێمی كوردستان.

عەمار شنبە، سەركردەی حەشدی شەعبی لە دیالە سەبارەت بە ئەگەری هێرشی ئیسرائیل و سینارۆكان بۆ وەڵامدانەوەی ئەو هێرشانە، بۆ میدیا عێراقییەكان دەدوێت و دەڵێت "هەڕەشەی ئیسرائیل بۆ بۆردومانكردنی بەغدا شتێكی نوێ نییە و بەشێكە لە ستراتیژی هەمەلایەنەی شەڕ، كە وەك بەشێك لە نهێنییەكان لە ساڵانی رابردوودا لەلایەن چاپەمەنی رۆژئاوایی دوای دۆڕانی شەڕی ساڵی 2006 لە باشوری لوبنان ئاشكرا بوو، ئەمەش بەمەبەستی گۆڕینی نەخشەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".

شنبە ئاماژەی بەوەشكرد "بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر بەغدا روودەدات، چونكە كۆشكی سپی توانای كۆنترۆڵكردنی تەلئەبیبی لەدەستداوە و ملكەچی ئەو لۆبییە بووە، كە راستەوخۆ زاڵە بەسەر كۆت و بەندەكانی بڕیاردانی سەربازیی لە ئەمریكادا.

لەبارەی سیناریۆکانیشەوە، بەوتەی ئەو سەرکردەی حەشد بێت، چەند سیناریۆیەك هەیە بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەكانی ئیسرائیل، ئەگەر بەغدا لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆردومان بكرێت، یەكێك لەوانە گرووپە چەكدارەكان بەخێرایی هێزەكانی ئەمریكا لە بنكەكانی عەین ئەسەد و هەریر دەكەنە ئامانج، بەڵام "گرنگترین سیناریۆ گواستنەوەی هەزاران چەكدارە بۆ بەرەكانی جەنگ نزیك لە سوپای ئیسرائیل بۆ پشتیوانیكردن لە گرووپەكانی مەقاوەمە".

وتیشی "هەر بە ئامانجگرتنی بەغدا دەبێتەهۆی ئەوەی ئەمریكا بەرژەوەندیی زۆر لە عێراق لەدەست بدات و بنكەكانیش دەبنە نزیكترین ئامانج لە گرووپەكان".

پێشتر ئەحمەد شەریفی شارەزیی ئەمنیی هۆشداریی دایە هاوڵاتییان نزیك بارەگا و شوێنی كۆبونەوەی گرووپە چەكدارەكان نەبنەوە، چونكە ئەگەری هێرشی ئیسرائیل هەیە، هەروەها هێرشەكانیش ژێرخانی دەوڵەتی عێراق ناكەنە ئامانج.
 
2024-11-25
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.