عێڕاق

عێراق بڕیاریدا پێنج هەزار کەس دابمەزرێنێت

نها نیوز - هەواڵەکان
سەعد لامی، وتەبێژی ئەنجومەنی گشتیی راژەی عێراق رایدەگەیەنێت، بە ڕێککەوتن لەگەڵ وەزارەتی دارایی، بڕیاردرا هەلی کارو دامەزراندن بۆ پێنج هەزار کەس لە عێراق بڕخسێنن.

ئەمڕۆ دووشەممە، سەعد لامی بە میدیا عێراقییەکانی وت "بە ڕێککەوتن لەگەڵ وەزارەتی دارایی، بڕیاردرا هەلی کار و دامەزراندن بۆ پێنج هەزار کەس لە عێراق برەخسێنین بە مەرجێک ئەو کەسانە هەڵگری بڕوانامەی باڵا و یەکەمەکان و پێداویستی وەزارەتەکان بن".

دەشڵێت "ئەو کەسانەی دادەمەزرێن دەبێت هەڵگری بڕوانامەی تەندروستی بن، هەر بۆیە وەزارەتی تەندروستیش، ناوی 29 هەزار کەسی بۆ ناردووین و رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە بە مەبەستی رەزامەندییان".

باس لەوەش دەکات "لە بوودجەى ساڵی 2023دا جێگەى ئەم پلە وەزیفییانە کراوەتەوە و هیچ بارگرانییەکى دارایی لەسەر حکومەت دروستناکات".
2024-11-25
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.