عێڕاق

لە بنکەی عەین ئەسەد ئامادەکاریی بۆ شەڕ دەکرێت

نها نیوز - هەواڵەکان
چەند سەرچاوەیەک رایانگەیاند، سەرباز و کارمەندانی بنکەی عەین ئەسەدی هێزەکانی ئەمەریکا خواردن و خواردنەوە کۆگا دەکەن و خۆیان بۆ ئەگەری شەڕ ئامادە دەکەن.

چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیاکانی عێراقیان ڕاگەیاندووە "بنکەی عەین ئەسەدی هێزەکانی ئەمەریکا لە سنووری پارێزگای ئەنبار، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا خواردن و خواردنەوەیان کۆگا کردووە و خۆیان بۆ ڕووداوی ناکاو ئامادە دەکەن".

باسیان لەوەش کردووە "عەین ئەسەد لە ماوەی یەک ڕۆژدا چوار کاروانی لۆجیستی و خۆراکی بەدەست گەیشتووە کە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ئەمە ڕووی نەداوە".

لەپاش سەر هەڵدانی شەڕی غەززەوە، گروپە چەکدارەکان لە عێراق و بەتایبەتیش، بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی، چەندینجار بە مووشەک و درۆن هێرشیانکردووەتە سەر ئەو بنکانەی هێزەکانی ئەمریکا لێی نیشتەجێن، ئەمەش بەپاساوی ئەوەی واشنتن هاوکاریی ئیسرائیل دەکات.
2024-11-25
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.