سوودانی لەبارەی بڕیاری دەستگیرکردنی نەتەنیاهۆ هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند
نها نیوز - هەواڵەکان
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی بڕیاری دەستگیرکردنی بنیامین نەتەنیاهۆ رایدەگەیەنێت، بڕیاری دەستگیرکردنی ناتانیاهۆ دەیسەلمێنێت، ئیسرائیل زیادەڕەویی کردووە.
سوودانی دەڵێت "لە سەرەتای دروستبوونی گرژییەکان عێراق داوای چڕکردنەوەی هەوڵەکانی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ و پاراستنی خەڵکی مەدەنی کرد، بۆ ئەوەی بازنەی ململانێکان فروانتر نەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا هاوکاریی مرۆییمان پێكەشی برایانی فەڵەستنیی و لوبنانی کردووە".
دەشڵێت "قەوارەی زایۆنی بە پاساوی نابەجێ هەڕەشە لە عێراق دەکات، ئەو هەڕەشانە دەرخەری نیازی خراپی سەرکردەکانی ئیسرائیلە".
سەرۆک وەزیرانی عێراق باس لەوەش دەکات "
وەزارەتی دەرەوە ڕاسپێردراوە لە سەکۆ نێودەوڵەتییەکان بەدواداچوون بۆ هەڕەشەکانی ئیسرائیل بکات و داوا لە ڕێکخراو و وڵاتانی دۆست بکات ڕێگریی لە هەوڵی سەرکردەکانی قەوارەی زایۆنی بکەن لەوەی شەڕ لە ناوچەکە فراوانتر بکەن".
جەختیش دەکاتەوە "بەهیچ شێوەیەک نابێت هیچ هێرشێک بکرێتە سەر عێراق".
|