عێڕاق

عێراق پەنای بۆ کۆمکاری عەرەبی برد

نها نیوز – هەواڵەکان

بەرپرسی کۆمکاری عەرەبی رایگەیاند، وڵاتەکەی داوایی بەڕێوەچوونی کۆبونەوەی بەپەلەی ئەو ناوەندە لە زووترین کاتدا دەکات.

حسام زەکی، جێگری بەرپرسی کۆمکاری عەرەبی لەبارەی ئاڵۆزییەکانی ئەم دوایەیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت هەڕەشەکانی ئیسرایل بۆسەر پێگەی چەکدارە میلیشیاکان وتی "ئەمڕۆ داواکاری عێراقمان وەرگرتووە سەبارەت بە گفتوگۆ لەسەر دیاریکردنی کاتی پێشنیاری بە وڵاتانی ئەندام".

زەکی وتیشی "هەندێک لە وڵاتەکانی ئەندام داواکارییەکەی عێراقیان قبوڵکردووە کە بەپێی ئەوە کاتی کۆبوونەوەکە دیاری دەکرێت".

جێی باسە، لە یادداشتەکەی عێراقدا هاتووە کە ئیسرائیل نامەیەکی ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایشی ناوەند کردووە و تیایدا هەڕەشەی پەرەپێدانی شەڕ لەناوچەی عێراق دەکات.
 
2024-11-23
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.