لە ساڵی 2025 هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکشێنەوە
نها نیوز – هەواڵەکان
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، رەنگە دوای هەڵبژاردن سەرۆکایەتی ئەمریکا هێزەکانی ئەو وڵاتە لە عێراق و سوریا بکشێنەوە.
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەم قسانەی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی یەنی شەفەقی تورکی کردووە و هۆکارەکانی پشت کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای خستووەتەڕوو.
هاکان فیدان بە رۆژنامەکەی وتووە "دوای هەڵبژاردنەکان، لەوانەیە ئەمریکا بیر لە کشانەوەی هێزەکانی لە عێراق و سوریا بکاتەوە".
فیدات ئەوەش ئاشکرا دەکات "ئەمەریکییەکان نایانەوێت بوونی سەربازی لە ناوچەی هەژموونی ئێران بهێڵنەوە، تا ئەو کاتەی هێزەکانی ئەمریکا لەوێ بن، مەترسی هێرشکردنە سەریان هەیە".
وەزیری دەرەوەی تورکیا زیاتری رونکردەوە "ئەمەریکییەکان لە عێراق تاوتوێی پرسی کشانەوەی هێزەکانیان لە ناوچەکانی ئیدارەی ناوەندی عێراق بۆ ساڵی 2025 و لە هەرێمی کوردستانیش لە ساڵی 2026 کردووە.
|