سودانی لەسەر سەردانەکەی بۆ تورکیا، حکومەتەکەی توڕە دەکات
نها نیوز - هەواڵەکان
چاودێرێکی سیاسیی لە بەغدا لەبارەی سەردانەکەی سودانی بۆ تورکیا ئاماژە بەوە دەکات کە پێویستە چارەسەری خاڵە گرنگەکان و شکستەکانی سەردانی ئەردۆغان بۆ عێراق بکات، راشیدەگەیەنیت نەک ئەنجامدانی سەردانێک بەبێ سوود شتێکی "قبووڵ نەکراوە".
عەلی سەباعی، چاودێری سیاسیی لە بەغدا، لەبارەی سەردانەکەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تورکیا و کۆبوونەوەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی ئەو وڵاتە لەلێدوانێکدا بە میدیا کوردییەکان دەڵێت "سەردانی سودانی بۆ تورکیا چاوەڕواننەکراو بوو، بەڵام ئەوەی هیوامان پێیەتی ئەوەیە کە کاریگەر بێت و وەک سەردانی پێشووی نەبێت کاتێک ئەردۆغان هاتە عێراق و پاشان خراپبوونی دۆخی سیاسیی بەدوادا هات، سەرەڕای هاتنە ناوەوەی هێزەکانی تورکیا بۆ قوڵایی خاکی عێراق و ئاوارەکردنی گوندەکانی باکوری عێراق".
وتیشی "چوونی سودانی بۆ تورکیا پێویستە سەرکەوتوو بێت و لەسەر خاڵە گرنگەکان بێت کەلە بەرژەوەندیی عێراقدان، بەڵام ئەگەر سەردانێک بێ سوود بێت ئەمە شتێکی قبوڵ نەکراوە".
سەباعی ئاماژەی بەوەشکرد "سەردانی سودانی سەرکەوتن لە خۆبگرێت بۆ چارەسەرکردنی شکستەکانی سەردانی ئەردۆغان و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ هەموو ئەوەی روویداوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی هەینی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، گەیشتە شاری ئەستەنبوڵی تورکیا بۆ ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ ئەردۆغان، لە راگەیاندراوەکەی نوسینگەی سەرۆک وەزیراندا باسی وردەکاری سەردانەکە نەکراوە.
|