عێڕاق

نێرگەلە قەدەغە دەکرێت

نها نیوز - هەواڵەکان

پەرلەمانی عێراق یاسای قەدەغەکردنی کێشانی جگەرە و نێرگەلە لە داهاتوویەکی نزیکدا دەخاتە دەنگدانەوە.

ماجید شەنگالی، سەرۆکی لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە پەرلەمانی عێراق وتی "یاسای پاراستن لە زیانەکانی تووتن دووجار خوێندنەوەى بۆ کراوە لە پەرلەمان، لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا ئامادە دەبێت بۆ دەنگدان لەسەر کۆی بڕگەکانی".
 
بڕگەکانی یاساکە پێکهاتوون لەمانە:
 
یەکەم: قەدەغەکردنی بەکارهێنانی نێرگەلە و جگەرە کێشان لە شوێنە داخراوەکان و گشتییەکان، قەدەغەکردنی تەواوەتی بەکارهێنانی لەلایەن تەمەن 18 ساڵییەوە.

دووەم: قەدەغەکردنی کێشانی جگەرە و جگەرەی ئەلیکترۆنی لە فەرمانگە و دامەزراوەکانی حکومەت، قوتابخانە، زانکۆ، شوێنی ئایینی و بەنزینخانەکان.

سێیەم: سەپاندنی سزای ماددەی بەبڕی 50 هەزار دینار لەسەر سەرپێچیکاران.

چوارەم: قەدەغەکردنی بانگەشە و رێکلام بۆ هەموو جۆرەکانی جگەرە و نێرگەلە.
2024-11-02
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.