عێراق هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات و بە پێشێلکار تاوانباری کرد
نها نیوز – هەواڵەکان
سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح داوایەک لە عێراق دەکات کە چیدیکە سەربازانی ئەمریکا لەو وڵاتە نەمێنن، هاوکات ناوبراو پێشێلکردنی ئاسمانی وڵاتەکەشی کە لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانی ئیسرائیلەوە بۆسەر ئێران هێرشیکرد، تاوانبارکرد.
ھادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح وتی "داواکارین کۆتایی بەبوونی سەربازانی ئەمریکا لە عێراق بهێندرێت، چونکە ئەمریکا بەرپرسیارە لە پێشێلکردنی ئاسمانی وڵاتەکەمان لەلایەن فڕۆکە جەنگییەكانی ئیسرائیلەوە بۆ هێرشکردنە سەر ئێران".
عامری وتیشی "لایەنی ئەمریكی جارێكی دیكە ئەوەی سەلماند كە سورە لەسەر سەپاندنی هەژمونی خۆی بەسەر ئاسمانی عێراقدا و كاركردن دژی بەرژەوەندییەكانی گەل و سەروەریی عێراق و هەوڵدان بۆ خزمەتكردنی قەوارەی زایۆنی و هاوكاریكردنی لە هەموو ئەو شتانەی پێویستنی بۆ جێبەجێكردنی رەفتارە دوژمنكارییەكانی و هەڕەشەی لەسەر ئاشتی و سەقامگیری ناوچەكە."
سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح رژدە لەسەر ئەوەی کە "ئێستا لە هەموو كات زیاتر پێویستە كۆتایی بەبوونی سەربازیی ئەمریكا بەهەموو شێوازەكانییەوە بهێنرێت."
وتەکانی هادی عامری لە کاتێکدایە، ئیسرائیل کاتێک ھێرشەدەکاتە سەر ئێران، ئاسمانی عێراقی بەكارھێناوە و بۆ ماوەی 14 كاتژمێر فڕۆكە ئیسرائیلییەکان بەسەر چوار ناوچەی عێراقدا فڕیون.
|