عێڕاق

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دیاریکرا

نها نیوز – هەواڵەکان

ئەمڕۆ شەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پەرلەمانتار ئەحمەد عەبدوڵا جبوری وەك جێگری سەرۆك پەرلەمان هەڵبژارد.

ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئاشکرایکرد "ئەحمەد عەبدوڵا جبوری لەمیانی دانیشتنی رێكارەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و جێگرەكانی، كە لە قاهیرە بەڕێوەچوو، وەک جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەم پۆستەی بەدەستهێنا".

ئاژانسەکە راشیگەیاند "دانیشتنەكە لە بارەگای ئەمینداری گشتی كۆمكاری دەوڵەتانی عەرەبی لە قاهیرە بەڕێوەچوو".
 
2024-10-26
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.