جارێکیتر لە عێراقەوە هێرشکرایە سەر ئیسرائیل
نها نیوز - هەواڵەکان
گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ لە ڕێگەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانەوە هێرشیان كردە سەر ناوچەی ئیلاتی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل.
گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا دەڵێت "لە چوارچێوەی پشتیوانییەكانمان بۆ گەلی فەڵەستین و لوبنان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ڕێگەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانەوە هێرشمان كردە سەر ناوچەی ئیلاتی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل".
ئاماژە بەوەش كراوە، توانیویانە ئامانجەكە بپێكن، بەڵام تا ئێستا ژمارەی زیانە گیانیی و ماددییەكان دیار نییە.
لە دوای پەرەسەندنی ئاڵۆزیی و گرژییەكانی نێوان سوپای ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس لە غەززە، بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی عێراق دژی ئیسرائیل و هاوپەیمانەكانی وەستاوەتەوە و ناوبەناو هێرش دەكاتە سەر بنكە و بارەگاكانیان.
|