عێڕاق

سەدر بەتوندی لەسەر حەماس و غەززە دێتە دەنگ

نها نیوز - هەواڵەکان

رێبەری رەوتی نیشتمانی شیعە بەتوندی ئیدانەی هەڵوێستی ئەڵمانیا دەکات لەبارەی سوکایەتیکردن بە بزووتنەوەی حەماس و غەززە.
 
ئانالینا بیربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە بەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەی بەبۆنەی یەکەمین ساڵیادی هێرشەکەی حەماس بۆسەر ئیسرائیل دەڵێت "ئیسرائیل مافی خۆیەتی بەرگری لە خاک و هاوڵاتییانی خۆی بكات و تێرۆرستانی حەماس لەناوبەرێت لەهەر شوێنێک خۆیان حەشار بدەن".
 
لەبەرامبەردا موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی نیشتمانی شیعە لە نامەیەکدا کە ئاراستەی باڵیۆزخانەی ئەڵمانیای لە بەغدا کردووە نوسیویەتی "ئێمە بەتوندی ئیدانەی ئەو هەڵوێستە کۆنەپەرستانەی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دەکەین، کاتێک پاساو دێنێتەوە و مافی ڕەوا دەدات بەئیسرائیل بۆردوومانی خەڵکی مەدەنی بکات".
 
سەدر لە نامەکەیدا داوا لە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیاش دەکات، کە داوای لێبوردن بکات سەبارەت بەو لێدوانەی پشتگیری لە کوشتنی هاوڵاتییانی مەدەنی و کۆمەڵکوژی بە کۆمەڵ لە غەززە و لوبنان و سوریا دەکات.
 
12کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.