عێڕاق

عێراق لەبارەی جەنگەوە دوا کارتی سوری خۆی بۆ دوژمن بەرزکردەوە

نها نیوز – هەواڵەکان

بەپێی وتەی عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، خوازیاری شەڕ نین، بەڵام ئامادەی هەموو سیناریۆیەکین لەلایەن دوژمنەوە.

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆیەکیدا لەگەڵ ئەلجەزیرە لەبارەی هەڵوێستی ئێران لەسەر گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و ناوبراو رایگەیاند "ئەگەرچی ئێران بەدوای شەڕ و ئاڵۆزتربوونی ناوچەکەوە نییە، بەڵام بۆ هەموو سیناریۆیەک لەلایەن دوژمنەوە ئامادەیی هەیە".

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشدا "ئیسرائیلییەکان دەتوانن ورەی ئێمە تاقیبکەنەوە. ئێمە دەزانین کە هێرشەکە چۆن بووە و بەپێی ئەوە چیایەتی کاردانەوەی خۆمان کە بە وردی لێک دراوەتەوە، نیشان دەدەین".

هەروەک عێراقچی دەڵێت "ئیسرائیل بەدوای شەڕی گشتگیر و کێشانی وڵاتانی دیکە بۆ شەڕە. ئێران تەنیا وڵاتێک نییە کە خوازیاری شەڕی بەربڵاو نییە، بەڵکو هەمووان لە کارەساتباربوونی ئەو شەڕە ئاگادارن".

ناوبراو وتیشی "بەرخۆدان دەتوانێت کاردانەوە بنوێنێت بە ئیسرائیل. ناتەنیاهۆ لە گەییشتن بە ئامانجی خۆی لە غەززە بۆ لەناوبردنی حەماس شکستی هێناوە و لە لوبنانیش بەهەمان شێوە شکست دەهێنێت".

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ئەوەش دەخاتە روو "پاڵپشتی ئێمە لە بەرخۆدان بە پاڵشتی سیاسی و دیپلۆماتیک سنوردار نابێتەوە و ئەوەی کە پێویست بێت ئەنجامی دەدەین. ئێمە هەرگیز دەست لە پاڵپشتی کردنی بەرخۆدان هەڵناگرین".

"رێگا دیپلۆماتیکەکان لەگەڵ ئەمریکا لە رێگای وڵاتانی دیکەوە کراوەتەوە و بەشێوەی ناڕاستەوخۆ گفتوگۆ دەکەین". عێراقچی وا دەڵێت

 
2024-10-10
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.