عێڕاق

سەدان لوبنانی ئاوارەی عێراق بوون

نها نیوز – هەواڵەکان

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایدەگەیەنێت، بەهۆی هێرش و بۆردومانەكانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان زیاتر لە پێنج هەزار لوبنانی ئاوارەی عێراق بوون، لەوبارەیەوە سودانیش ئامادەکاری کردووە.

میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی "تائێستا عێراق لەڕێگەی فڕۆكەخانەكانی بەغدا و نەجەف و دەروازەی قائیمەوە پێنج هەزار و 693 پەنابەری لوبنانی وەرگرتووە، هەروەها هەموو پێداویستییەكیان بۆ دابینكرداوە".

پێشتر محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رێنمایی بۆ ئامادەكاریی بۆ پێشوازیكردن لە پەنابەرانی لوبنان و ئاسانكاریی بۆ چوونە ناو خاكی عێراق دەركردبوو.

هاوکات بەڕێوەبەری نوسینگەی رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی رایگەیاندبوو، بەهۆی هێرشە بەردەوامەكانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، نزیكەی 235 هەزار كەسی دانیشتووانی لوبنان ئاوارەی سوریا بوونە و رۆژانەش رێژەكە لە بەرزبوونەوەدایە.
 
2024-10-06
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.