عێڕاق

پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر یاسای باری کەسی دەدات

نها نیوز – هەواڵەکان
پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای باری کەسی دەکات و بڕیارە ئەمڕۆ بخرێتە دەنگدانەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر هەمواری یاسای باری کەسی بدات کە مشتومڕێکی زۆر و ناڕەزایی چالاکوانانی مافەکانی ژن و منداڵانی لێکەوتووەتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، لایەنە شیعەکان پێداگری دەکەن لەسەر هەموارکردنی یاساکە کە بەپێی مەزهەبی جەعفەری داڕێژراوە، بەڵام چالاکوانان و یاساناسان پێیانوایە کە هەمواری یاساکە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە، چونکە ڕێ دەدات بەوەی هاوسەرگریی لەگەڵ کچی منداڵدا بکرێت.
 
2024-10-02
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.